قائیمقامی سلێمانی باسی نرخی گۆشت و كرێی پاس دەكات



قائیمقامی سلێمانی لەكاتی ڕاگەیاندنی پلانی ڕۆژانی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێی (خەڵك)دا باسی نرخی گۆشت و كرێی پاس دەكات، كە سەرەڕای هەرزان بوونی بەنزین و دۆلار هێشتا نرخەكان دانەبەزیونەتەوە.

لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گران بوونی نرخی بەنزین نرخی كرێی پاس لە 500 دینارەوە زیاد كرا بۆ 750 دینار، بەڵام ئێستا جگە لە هەرزان بوونی نرخی بەنزین، بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری بۆ شۆفێران بەردەستن.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانەكەیدا ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخەكان پەیوەندی بە كۆمەڵێك هۆكارەوە هەیە، وەك بەرزی نرخی دۆلار، كە هەرچەندە حكومەتی عێراق نرخی 100 دۆلاری كردووە بە 130 هەزار دینار، بەڵام لە بازاڕدا لەسەرووی 150 هەزار دینارەوەیە.

وتیشی، “لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانییەوە ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی سەرجەم پێداویستییەكان دەكرێت و بەراوردكاری لە نرخەكان دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی ڕەمەزاندا لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانییەوە بەدواداچوون و بەراورد كردن بۆ نرخەكان دەكرێت و ئەگەر جۆرێك لە قۆرخكاری و ئیستیغلال كردنی هاووڵاتیانی تیابێت یان بەهۆی خواستی هاووڵاتیانەوە نرخ گران بكرێت، ئەوا ئەو شوێنانە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

سەبارەت بە كرێی پاس، قائیمقامی سلێمانی وتی، “لەگەڵ چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە لەسەر خەت دەبین و لەگەڵ دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت چاو بخشێنرێتەوە بەنرخی گواستنەوە و كرێ دابەزێنرێت”.

دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەدات
پێت دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دەدات
باشترین 8 خۆراك بۆ دابەزینی فشاری خوێن (زەخت)
دوات باشترین 8 خۆراك بۆ دابەزینی فشاری خوێن (زەخت)
پەیوەنیدر