سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیانراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا.