رێنمایی تایبەت بەپێشوازی گەشتیاران لە جەژنی نەورۆزدا دەرچوو



 

بە مەبەستی بەڕێوەبردنی گەشتیاریی ناوخۆیی و پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی بۆ پشووەكانی ئادار و نەورۆز ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، دەستەی گەشتوگوزار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بنكەكانی گەشتیاری، پلانی هەمەگیری ئامادە كردووە و چەندین لیژنەش پێكهێنراون، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شارستانی و پێشكەوتوو، پێشوازی لە گەشتیاران بكرێت و كەشێكی ئارام و لەباریان بۆ بڕەخسێنرێت.

ئامادەكارییەكان

لیژنەی تایبەت بە بازگەكان، سەردانی بازگەكان دەكات؛ تیمی گەشتوگوزار، بە پێدانی شیرینی و دابەشكردنی بڵاوكراوەی گەشتیاری بەسەر گەشتیاران وەك: ڕێبەری گەشتیاری، نەخشەی گەشتیاری، بروشور، پێشوازی لە گەشتیاران دەكات. هەروەها ڕێنماییی پێویست بە گەشتیاران دەدەن و ژمارەیەكی تایبەتی پەیوەندی دابین كراوە، بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن لە كاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بكەن.

سەرجەم بنكە گەشتیارییەكان، بەتایبەت چێشتخانەكان، ئاگاداركراونەتەوە كە دەبێت لە ڕۆژانی پشوو كراوە بن.
لیژنەی تایبەت بە سەردانی بنكە گەشتیارییەكان هەیە، بۆ ئەوەی چاودێریی كوالێتیی خزمەتگوزارییەكان بكەن و لەڕووی نرخیشەوە ڕێگە لە كەڵكاوەژوی گەشتیاران بگرن.

هەماهەنگیی تەواو و پێویست لەگەڵ دەزگاكانی ئاسایشی بازگەكان و پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت: هاتوچۆ، تەندرووستی، بەرگریی شارستانی، بە مەبەستی دابینكردنی ئاسایش بۆ گەشتیاران لە كاتی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان و ئاسانكاری لە كاتی هاتنەناوەوەیان بۆ ناو هەرێمی كوردستان.

بۆ پاكوخاوێنیی ژینگە، تیمەكانی گەشتوگوزار لەسەر ڕێگە گشتییەكان، كیسەخۆڵ و بەسەر سەیرانكەران و گەشتیاراندا دابەش دەكەن.

لەگەڵ ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی، كەمپەینی پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان بەڕێوەدەبرێت.

ڕێنمایینامە (بروشور) و هۆشیاریی تایبەت بە ژینگەپارێزی بڵاودەكرێتەوە و دەگەیەنرێتە گەشتیاران.

چەندین فێستیڤاڵ و چالاكی بە هەماهەنگیی ئیدارەی خۆجێیی شارەكان و كەرتی تایبەت بەڕێوە دەچن.

لافاو لە باكووری كوردستان دروستبوو
پێت لافاو لە باكووری كوردستان دروستبوو
نێچیرڤان بارزانی: كێشەكانی هەرێم بە یەكڕیزی چارەسەر دەبن
دوات نێچیرڤان بارزانی: كێشەكانی هەرێم بە یەكڕیزی چارەسەر دەبن
پەیوەنیدر