سودانی لەبارەی بەكارهێنانی خاكی هەرێمەوە هۆشداری توندی دا



سودانی: ڕێگا نادەین خاكی عێراق ببێتە مایەی ھەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێمان

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە سلێمانییەوە ڕایگەیاند، ڕێگەنادەین خاكی عێراق ببێتە مایەی ھەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێمان، لەپەیامێكیشدا بۆ حزبەكانی هەرێم دەڵێت:”یەكڕیزبن بۆ ئەوەی ھەرێمێكی بەھێزمان هەبێت”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی رایگەیاند، بەهێزی هەرێمی كوردستان بەهێزییە بۆ بەشەكانی دیكەی عێراق و بە لێكتیگەیشتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای نەوت و گاز دەردەكەین.

وتیشی، “ئێمە ئێستا لەسەروبەندی یادێكی كارەساتبارداین كە یادی كیمیابارانی ھەڵەبجەیە، دیاری ئێمە بۆ ھەڵەبجەییەكان بڕیاری بەپارێزگابونی بوو كە دوو ڕۆژ لەمەوپێش بڕیارەكەماندا”.

سودانی پەیامێكیشی ئاراستەی سەركردەو حزبەكانی هەرێمی كوردستان كردو ڕایگەیاند، “دەبێت ھەرێمی كوردستان بەھێزبێت بۆ ئەوەی عێراق بەھێزبێت‌و عێراقیش بەھێزبێت ھەرێم بەھێز دەبێت”.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، پەیامیشمان بۆ لایەنە سیاسییەكان ‌و سەركردەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەیە یەكڕیزبن ‌و ناكۆكییەكان وەلا بنێن”.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: كێشەكانی هەرێم بە یەكڕیزی چارەسەر دەبن
پێت نێچیرڤان بارزانی: كێشەكانی هەرێم بە یەكڕیزی چارەسەر دەبن
مەسرور بارزانی چارەسەربوونی كێشەی دواكەوتنی مووچەی راگەیاند
دوات مەسرور بارزانی چارەسەربوونی كێشەی دواكەوتنی مووچەی راگەیاند
پەیوەنیدر