دوای ئەوەی بەهۆی پشووەوە، رۆژی 14ی 3ی 2023، دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا، ئەمڕۆ دەستیپێكردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بە ئەوەكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 3ی 2023، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، دابەشدەكرێت.
ڕۆژی 7 ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە.
پێشتر بڕیار بوو هەموو 25ی مانگێك حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرا و هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت.