كەجەكە بۆ (خەڵك): هێرشبەرەكان پەیوەندییان بە پەكەكەوە نییە
گرووپێكی گەنجان بەناوی(تۆڵهدان)لە باكووری كوردستان سووتاندنی كۆمپانیای(HAMA PVC) لەخۆ گرت.
بە گوێرەی لێدوانی گرووپەكە، كۆمپانیاكە لە ۲٤ی شوباتی ۲۰۲۳ ڕۆژی هەینی كاتژمێر پێنج و نیوی بەیانی بەتەواوى ئامێر و كەلوپەلەكانییەوە سووتێندراوە.
كۆمپانیایەكە دەكەوێتە سنووری (شڕناخ -جزیرە) یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی توركیا و گشت كەرەستەكانی توركین.
گرووپەكە ئەوەی ئاشكراكرد، ئەو چالاكییەیان لە دژی هاوكاریكردنی كەسێكی بە رەگەز كوردە بۆ توركیا، كە ناوبراو هاوكاری بەردەوامی سەربازگەكانی توركیا دەكاتو دژی گەلی كورد دەوەستێتەوە.
یەكێك لە ئەندامانی گرووپەكە ئاماژەی بەوەدا” كە گرووپەكەیان فەرمان لەكەس وەرناگرێت، تەنها پشت بەخۆیان دەبەستن، ئەم چالاكییەشیان لەژێر ناوی(تا خیانەت لەناو نەچێت، دوژمن لەناو ناچێت)ئەنجامداوە، لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی چالاكییەكە ئاشكرایكرد كە ئەو چالاكیەیان بە گوللـەی گڕدار ئەنجامداوە”.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆما جڤاكێن كوردستانێ كەجەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند ” گرووپەكە هیچ پەیوەندی بە كەجەكەوە نییەو لە ئێستادا ئەوان ئاگربەستی تاكلایەنەیان ڕاگەیاندووە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی باكووری كوردستان و ناوچەكانی دیكەی گرتووەتەوە”.