سودانی: سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/3/2023 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو تا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی هەرێم هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق دووپات كرده‌وه‌ و ئه‌و كارانه‌ی تا ئێستا له‌ کارنامه‌ی حکومه‌ت جێبه‌جێی كردوون، به‌ ئه‌رێنی و مایه‌ی ئومێد ناوزه‌د كرد.

سودانی دووپاتیکردەوە كه‌ سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌، به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یشی به‌ خزمه‌تێكی بچووك زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره كراوه‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی و پێویستیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان هێز و پێكهاته‌ عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هاوڕا بوون، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیی كه‌رتی تایبه‌ت و ڕۆڵی له‌ پێشخستنی وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران کەمکردەوە
پێت بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران کەمکردەوە
پۆتین: بۆیان دەركەوت ڕووسیا زۆر بەهێزترە
دوات پۆتین: بۆیان دەركەوت ڕووسیا زۆر بەهێزترە
پەیوەنیدر