فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان كەمدەكرێتەوە



بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەو هاووڵاتیانەی گەشت دەكەن لە 7 هەزار دۆلارەوە بۆ 3 هەزار دۆلار كەمدەكرێتەوە و بانكی ڕەشیدیش ئاشكرای دەكات، كە لقی نوێ‌ دەكەنەوە بۆ ئاسانكاری لە فرۆشتنی دۆلار بە خوێندكاران و گەشتیاران و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بانكی ڕافیدەین، لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە دانانی میكانیزمێكی نوێ‌ ڕادەگەیەنێت بۆ فرۆشتنی دۆلار بەو هاووڵاتیانەی لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشت دەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “3000 دۆلار وەك زۆرترین بڕە دۆلارە بۆ فرۆشتن بە هاووڵاتیان لە فڕۆكەخانە دانراوە لە بری 7000 دۆلار، كە بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عیراقی بە 1320 دینار دەدرێتە هاووڵاتیان”.

بانكی ڕافیدەین دەڵێت: “ڕادەستكردنی دیناری عیراقی لەڕێی لقە پەیوەنیدارەكان و بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو دەبێت، كە ڕاگەیەندرابوو”.

لای خۆشیەوە، بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دوو لقی خۆی ڕاسپاردووە، کە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بکەن بە نرخی فەرمی، بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، جگە لەو لقانەی پێشتر کراونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سبەی چوار شەممە دەست دەكەن بە ئاسانکاری بۆ نەخۆش و بەساڵاچووان و خوێندکاران بۆ دابین كردنی دۆلار بە نرخی فەرمی”.

ئاشكراشی كردووە، “پلاتفۆرمەکە بۆ هەمووان بەردەستە، لقە نوێیەکان بریتین لە (ڕەغبە خاتوون و لقی بتاریات)”.

 

بارانی بە لێزمە و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت بارانی بە لێزمە و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
شەقامێكی سلێمانی بەهۆی قەرەباڵغیییەوە هەندێك كات بەربەست دەكرێت
دوات شەقامێكی سلێمانی بەهۆی قەرەباڵغیییەوە هەندێك كات بەربەست دەكرێت
پەیوەنیدر