خەڵك؛ هەڵوێستی محەمەد بازیانی بۆ چوونە پەرلەمان ئاشكرادەكات



دوای دەستلەكاركێشانەوەی 5 پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، بەپێی ڕیزبەندی 2 كاندیدی بزووتنەوەی ئیسلامی (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) دەبنە شوێنگرەوە لەگەڵ 3 كاندیدی یەكگرتوو، بەڵام یەكگرتوو بڕیاری داوە هیچ كاندیدێك نەنێرێتە پەرلەمان و بەو پێیەش 3 كاندیدی دیكەی بزووتنەوە لە “بەرەی ئیسڵاح” دەبنە شوێنگرەوە و یەكێك لە كاندیدەكانیش بەپێی ڕیزبەندی (محەمەد بازیانی)یە لە بزووتنەوەی ئیسلامی (حاجی كامیل).

محەمەد بازیانی، سەرۆكی پێشووی بزاڤی چاكسازی و گەشە و سەركردەی بزووتنەوەی ئیسلامی (باڵی كامیل حاجی عەلی) بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێكمان تا ئێستا نەداوە لەسەر ئەوەی بچینە پەرلەمان و هیچ لێدوانێكیشمان لەسەر ئەو پرسە نەداوە، بەڵكو وتوومانە بڕیارێكمان هەیە لەسەر ئەو پرسە و لەكاتی خۆیدا دەیڵێین.

ڕاشیگەیاند، دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووی ئیسلامی، ئەو كەسانەی پلەبەندییان هەیە بەپێی یاسا پڕدەكرێنەوە، چونكە ئەو كاتە لیستی “بەرەو ئیسڵاح” لە هەڵبژاردن بەشداری كردووە، كە لە 3 حزب پێكهاتوون (یەكگرتوو، بزووتنەوە و بزاڤی چاكسازی و گەشە” كە ئەو كات ئێمە وەك بزاڤی چاكسازی و گەشە بووین و ئێستا ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامیم لەگەڵ حاجی كامیل.

وتیشی، “ئێستا چەند كەسێك ناویان دیاری كراوە و بانگ كراون تاوەكو سوێندی یاسایی بخۆن بۆ شوێنگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی یەكگرتوو، بەڵام وەكو حزب بانگ نەكراون و حزبەكانی دیگەش ئاگادار نەكراون، بۆیە ئەو كەسانەی ناویان هاتووە چی وەك كەس و چی وەك حزب دەتوانن بچنە پەرلەمان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممەی پەرلەمان دەردەكەوێت كێ‌ دەچێت یان ناچێتە پەرلەمان، ئاخۆ بزووتنەوە دەچێت یان ناچێت، چونكە بزووتنەوەی ئیسلامی (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی حزبەكە دەزانن و ئێمەش خۆمان بە خاوەنی ڕاستەقینە دەزانین، بەڵام بەپێی ڕێكارەكانی كۆمسیۆن دەبێت كۆنگرە بكەین.

جەختیشی كردۆتەوە، تا ئێستا نەی وتووە بەشداری دەكەن یان نا لە كۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆیە چاوەڕێی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەین بزانین ئەو سێ‌ كەسەیان بەپێی ڕیزبەندی دەچنە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانیان یان نا، چونكە ئەگەر نەچن بەپێی ڕیزبەندی ناوی منیشی تێدایە، بەڵام جارێ‌ بڕیارمان ڕانەگەیاندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان (باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) ڕایگەیاند، كە كاندیدەكانیان دەنێرنە پەرلەمان و وەكو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن.

سبەینێ‌ عیراق ڕووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە
پێت سبەینێ‌ عیراق ڕووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە
بارانی بە لێزمە و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات بارانی بە لێزمە و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر