بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دیداری سلێمانییەوە شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری هەندێك كات بەهۆی قەرەباڵغییەوە بەربەست دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە كە دەكاتە ڕێكەوتی ۱٥ و ۱٦/٠۳/۲٠۲۳ بەهۆی (دیداری سلێمانییەوە) شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروست دەبێت و (هەندێك جار) ئەو شەقامە لەكاتی پێویستیدا بەربەست دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، شۆفێران ئەگەر بیانەوێت نەكەونە ئەو شەقامە، كە ئاستەنگی هاتووچۆی تیادا دروست دەبێت، دەتوانن شەقامی ڕاپەڕین ـ قولەرەیسی بەكاربهێنن لە كاتژمێر (۸:٠٠) ی بەیانی بۆ (٠٦:٠٠) ی ئێوارە.
بڕیارە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم و عێراق، سبەینێ لە زانكۆی ئەمریكی “دیداری سلێمانی” دەستپێدەكات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.