بارزانی نیوەڕۆ خوانێك بۆ سودانی ڕێكدەخات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نیوەڕۆ خوانێک بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكدەخات و هەردووكیان جەخت لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور دەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی (بارەگای بارزانی) ئەمڕۆ سێ شەممە 14ی ئاداری 2023 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی نیوەڕۆ خوانێکی بۆ محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری ساز كرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو نیوەڕۆ خوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك ئەمڕۆ سێ‌ شەممە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و بڕیارە سەردانی سلێمانی بكات و لە دیداری سلێمانی بەشداری پانێڵێك بكات.

مەلا بەختیار: پارتی بە سیاسەتی حاكمییەت و یەكێتی بە سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەكەن
پێت مەلا بەختیار: پارتی بە سیاسەتی حاكمییەت و یەكێتی بە سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەكەن
ئەنشیلۆتی بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەقسەی پێرێز دەكات
دوات ئەنشیلۆتی بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەقسەی پێرێز دەكات
پەیوەنیدر