سبەینێ هەڵبژاردەی لاوانی عیراق بۆ خوار 20 ساڵان، لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا كە ئێستا لە ئۆزبەكستان بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێتەوە.
وابڕیارە سبەینێ چوار شەممە، هەڵبژاردەی عیراق لە نیوەی كۆتایی جامی ئاسیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن ببێتەوە.
هەڵبژاردەی عیراق لە قۆناغی گروپەكان توانی لە دوای ئۆزبەكستان بۆ قۆناغی داهاتوو سەربكەوێت، پاشان توانی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئێران بباتەوە و بگاتە جامی جیهان و نیوەی كۆتایی جامی ئاسیا كە یارییەكانی لە تاشقەندی پاستەختی ئۆزبەكستان بەڕێوەدەچن.
وابڕیارە سبەینێ چوار شەممە، لە یاریی نیوەی كۆتایی جامی ئاسیا و لە كاتژمێر 3 بە كاتی ئۆزبەكستان و كاتژمێر 1 بە كاتی بەغدا، هەڵبژاردەی عیراق ڕووبەڕووی ژاپۆن ببێتەوە.