مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی سەردانەكەی سودانی بڵاوكردەوە



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەربارەت بە هاتنی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، نیازپاکیی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پاش گەیشتنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا بەخێرهاتنی كرد “لە یەكەم سەردانی فەرمیدا بۆ كوردستان” و ڕاشیگەیاند، ”نیازپاکیی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە، بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.”

مەسرور بارزانی دەشڵێت: “با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.”

مێسی بۆ چوونە خوولی سعودی داوای مووچەیەكی زیاتر لە ڕۆناڵدۆ دەكات
پێت مێسی بۆ چوونە خوولی سعودی داوای مووچەیەكی زیاتر لە ڕۆناڵدۆ دەكات
پارتی: بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕینەوە بۆ خانەقین
دوات پارتی: بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕینەوە بۆ خانەقین
پەیوەنیدر