بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هەرێم لەژێر گووشاردایە



 

چالاكوانێكی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتی بووەتەوە، سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەمساڵ بكرێت، بەداخەوە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان هێشتا مل نادەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بكرێت.

ڕێباز یوسف، چالاكوانی مەدەنی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، گرێبەستی نێوان هاوڵاتی و هێزە سیاسییەكان بۆ چوارساڵە لەپڕۆسەی حوكمداری، بۆیە دەبوو لایەنە سیاسییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت هەستیان بەو بەرپرسیارەتییە بكردایە كەوا هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.

دەشڵێت، دوای ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتی بووەتەوە، چونكە هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی خەڵك و پڕۆسەی سیاسییە و هیوادارین ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت.

باسی لەوەشكرد، سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەمساڵ بكرێت، بەداخەوە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان هێشتا مل نادەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بكرێت بەهۆی كێشەو ململانێ ناوخۆییەكانیانەوە.

وتیشی، ئەگەر هەڵبژاردن زیاتر دوابخرێت، سوومعەی هەرێمی كوردستان لەكەدار دەبێت و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەتككردنی پڕۆسەی دیموكراسییە.

بەغدا دینارێك بۆ هەرێم نانێرێت
پێت بەغدا دینارێك بۆ هەرێم نانێرێت
شوێنی حەوت پەڕلەمانتارەكە پڕدەكرێتەوە
دوات شوێنی حەوت پەڕلەمانتارەكە پڕدەكرێتەوە
پەیوەنیدر