سەرۆكی ڕێكخراوی ستۆپ ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان، نزیكەی ٥٠٠٠ هەزار ڕێكخراوی ناحكومی هەیە، بەڵام زۆرینەی ڕێكخراوەكان بەهۆی نەمانی پاڵپشتی دارایی لەلایەن حكومەتی هەرێم، نەیان توانی بەردەوامی بدەن بە كارەكانیان.
ئاری عەبدوڵا، سەرۆكی ڕێكخراوی ستۆپ بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند،بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان، نزیكەی ٥٠٠٠ هەزار ڕێكخراوی ناحكومی هەیە، بەڵام زۆرینەی ڕێكخراوەكان بەهۆی نەمانی پاڵپشتی دارایی لەلایەن حكومەتی هەرێم، نەیان توانی بەردەوامی بدەن بە كارەكانیان.
دەشڵیت، پڕۆژەیەكمان جێبەجێ كردوە زیاتر لە ٢٠٠ ڕێكخراو بەشداری كردوە بۆ ماوەی ساڵێك پڕۆژەكەمان بەردەوام بووە، بۆ زیاتر پاڵپشتی كردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیە لەهەمان كاتدا بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتیە لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و فەرمانگەی ڕێكخراوەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پڕۆژەكەمان بۆ باشتركردن و بەهێزكردنی حوكمڕانی باشە لەنێو ڕێكخراوەكان، لەچۆنیەتی مامەڵەكرن لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و زیاتر جێبەجێ كردنی پرسی شەفافیەت و چارەسەركردنی بەربەستەكان.