حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی 400 ملیارەكە دا



سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی ناردنی پارە بۆ هەرێم، حكومەتی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە 13ی ئادار، بڕی 400 ملیار دیناری مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردووی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كرد و یاریدەدەرێكی سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت: “پارەكە بۆ مووچە تەرخان دەكرێت”.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی رێككەوتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ (ڕووداو) ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە لە مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوو دراوە، بەڵام دواتر لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگیرا و پارەكە نەهات بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “دوای راگرتنی پارەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڕیاری دادگەی فیدراڵیشی بەسەردا هات، ‘بۆیە حكومەتی عێراق چارەسەری یاسایی دۆزییەوە، كە تووشی بەریەككەوتن نەبێت لەگەڵ بڕیاری دادگە و لەسەر ئەم بڕیارەی خۆشی سوور بێت كە پێشتر داویەتی”.

ڕێباز حەملان وتی: “ئەم بڕە پارەیە بە نێوی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و قەرزەکەش لەسەر بودجەی ساڵی 2023، لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژە یاسایەی، کە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و دەنێردرێتە پەرلەمان و بڕیاریشە لە مانگی نیسان دەنگی پێبدرێت، هەژمار کراوە.”

سەبارەت بە خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکەش، ڕێباز حەملان جەختی كردەوە، “پارەکە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت و بۆ هیچ بابەتێکی دیکە بەکارنایەت و مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت”.

مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت
پێت مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دەمانەوێت كۆدەنگی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن هەبێت
دوات پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دەمانەوێت كۆدەنگی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن هەبێت
پەیوەنیدر