ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵەبجەی وەك نۆزدەهەمین پارێزگەی عێراق ناساند.
ئەمڕۆ دوو شەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هەڵەبجە وەك نۆزدەهەمین پارێزگەی عێراق ناسێندرا.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق، رێكارە فیدراڵیەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراق تەواو كرا و هەڵەبجە بوو بەپارێزگای ژمارەی 19ی عێراق.
راشیگەیاند “بەهیواین دەستی ئاوەدانی بگاتە شارەكە و ببێتە پارێزگایەكی نمونەیی لەسەر ئاستی عێراق”.