کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- باسرمە ١٨ کەس بریندار بوون زانکۆی سەلاحەدینیش دەڵێت:” ئەو کەسانە خوێندکار نین و ئەوان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە”.
سامان عەبدوڵلا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر رایگەیاندووە، هەواڵی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین دوورە لە ڕاستییەوە و سەرجەم ئەو قوتابییانەی زانکۆی سەلاحەدین کە ئەمڕۆ سەردانی مەزاری نەمرانییان کردووە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە هەوڵیر و هیچ کێشەیەک دروست نەبووە و ئەو پاسەی وەرگەڕاوە قوتابی زانکۆی سەلاحەدینی تێدا نییە
هەروەها فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاند، کەمێک بەر لەئێستا لەڕوداێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی (باسرمەهەریر قەندیل )لەبەرامبەر ناحیەی باسرمە،18کەس برینداربوون.