خانمە هونەرمەندی كورد سەمیرە كارزان، گۆرانییەكەی هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا، كە لە ساڵانی دوو هەزاردا تۆماری كردبوو، دەڵێتەوە.
سەمیرە كارزان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، گۆرانی “قەدەر”ی هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا بەشێوەی كلیپ بڵاودەكاتەوە و نزیكەی 20 هەزار بینەری لە دوو ڕۆژدا هەبووە.
بڵاوبوونەوەی ئەو گۆرانییە بە دەنگی سەمیرە كارزان، هەوادارانی دابەش كردووە بەسەر دوو بەشدا، كە هەندێكیان پێیان وایە، “گۆرانییەكەی زۆر بە جوانی وتۆتەوە” و هەندێكیش پێیان وایە “ئەو گۆرانییە لەگەڵ دەنگی ئەو نەگونجاوە”.