پێدانی قەرزی كشتوكاڵی دەستی پێكرد و جووتیارێك 100 ملیۆنی وەرگرت



وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەحكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەڕێگەی پڕۆژەی قەرز بۆ جووتیاران، جووتیارێك بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دینار سوودمەند بووە و لەزەویە كشتووكاڵیەكەیدا پڕۆژەیەكی ئاودێری سەردەمیانەی داناوە بۆ بەرهەمە كشتووكاڵیەكانی.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێكە لە پڕۆژەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە لەرێگەی پەیوەندیەكانی خۆمانەوە لەگەڵ بانكێكی ئەهلی توانیومانە پشتیوانی دارایی بۆ جووتیارانی ناوخۆ بكەین، كە ئەویش پێدانی قەرزە بۆ پڕۆژە كشتووكاڵیەكانیان و پڕۆژەكەشمان پڕۆژەیەكی پشتیوانیە بۆ كەرتی كشتووكاڵ و جووتیاران.

دەشڵێت: “تائێستا ٣٥٠ جووتیار مامەڵەكانیان دوای ووردبینی كردن ئاڕاستەی بانكە ئەهلیەكە كراوە و بەشێكی زۆری جووتیاران سوودیان لەپڕۆژەكە وەرگرتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەجووتیارەكان، كە سوودمەند بووە بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بووە، كە پڕۆژەیەكی ئاودێری سەردەمیانەی بەكارهێناوە بۆ بەرهەمە كشتووكاڵیەكان لەپارێزگای هەڵەبجە، لەداهاتووش پشتیوانی زیاتری جووتیاران دەبین.

زانکۆی سەلاحەدین: ئەو خوێندکارانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردووە بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە
پێت زانکۆی سەلاحەدین: ئەو خوێندکارانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردووە بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە
شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە و بەفر دەبارێت
دوات شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە و بەفر دەبارێت
پەیوەنیدر