ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مۆدیلێكی تری تاڵانكاری پەیدا بووە، هەڵكەندنی خاك و فرۆشتنی گڵ و پێداویستیەكانی تریەتی بەنرخێكی زۆر و بەجێهێشتنی بەم شێوازەی دەبینرێت لەسنوری شارەوانیەكان.
كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، كۆمەڵێك بازرگان پێدابوون دەستیان داوەتە تاڵانكاری و پارە پێدا دەكەن، ئەویش بە هەڵكەندنی خاك و فرۆشتنی گڵ و پێداویستیەكانی تریەتی بەنرخێكی زۆر، دواتر شوێنەكەی بەشێوەی چاڵی گەورە جێی دەهێڵن.
ڕاشیگەیاند، بۆ ڕێگریكردن لەم كارە ناڕەوایە لەڕێگای سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا تەواوی شارەوانیەكان ئاگادار دەكەنەوە كاری پڕكردنەوە چاڵەكان دەست پێ بكەن و دۆسیەی یاسایی بكەنەوە بەرامبەر بەو كەسانەی بەو كارانە هەڵدەسن.