ئەمڕۆ یەک شەممە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی بنچینەیی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.
عەبدوڵڵاهیان له بەیاننامهیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەته ڕێککەوتنی بنچینەیی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە بەم زووانە ئاڵوگۆڕەکە ئەنجام بدرێت.
هەینی ڕابردوو ئێران و سعودیە گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان لە ماوەی دوو مانگدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای پچڕانێک، کە چەند ساڵێکی خایاند.