سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئەمساڵ بەنیازن نوسینگە لە عێراق و كوردستان بكاتەوە، دەشڵێت،” تا ئێستا عێراق لە 20 وڵاتە گەندەڵەكەی جیهانە”.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، كە تا ئێستا عێراق لە 20 وڵاتە گەندەڵەكەی جیهانە، رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئەمساڵ بەنیازن نوسینگە لە عێراق و كوردستان بكەنەوە.
ڕایگەیاندووە، بەداخەوە تائێستا هیچ پۆلێنێكی جیا بۆ هەرێمی كوردستان نیە ، بۆیە گەندەڵی هەڕەشەیەكی جددیە لەسەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.