بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان كەلار خێزانێكی سێ كەسی بوونە قوربانی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ، كە باوكی خێزانەكە بووە گیانی لەدەستدا .
بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆشەممە 11ی 3ی 2023 ئۆتۆمبێلێكی تایبەت جۆری جیلی لەسەر ڕێگای دەربەندیخان كەلار نزیك قەبرستانی پێباز كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەرگەڕا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا خێزانێكی سێ كەسی تێدا بووە، كە لە دایك و باوك و منداڵێك پێكهاتبوون بەداخەوە باوكەكە، كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بوو گیانی لەدەستدا ژن و منداڵەكەش بە سوكی بریندار بوون.