ژیانێکی سەرەتایی دەژین و ڕەحم بە هیچ کەسێک ناکەن کە لە دوورگەکەیان نزیک بێتەوە، خێڵی “پاسەوانەکان” کە ٦٠ هەزار ساڵە لە جیهان دابڕاون.
لە دورگەی بچووکی نۆرس سەنتینێل، خێڵێکی ناوازە دەژین، کە توانیویانە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠ هەزار ساڵە بە دابڕان جیهان شێوازی ژیانی خۆیانز
باوانی ئەم هۆزە لە سەردەمی سەهۆڵبەنداندا ژیاونو خەڵکی دوورگەی سەنتینێل، بە “خێڵی سەنتینێل”یش ناودەبرێن، بەڵام لە ڕاستیدا کەس ناوی ڕاستەقینەی هۆزەکەیان نازانێت، چونکە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەو زمانە شیبکاتەوە کە ئەوان قسەی پێدەکەن.
ئەندامانی ئەم خێڵە لە دوورگەیەکی دابڕاوی باکووری سەنتینێل کە بەشێکە لە دوورگەکانی ئێندامان لە کەنداوی بەنگال نیشتەجێن، بۆ چەندین سەدەیە ئەندامانی ئەم هۆزە توانیویانە بێ پەیوەندی بمێننەوە، چونکە توانایەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە بۆ خۆ هێشتنەوە و بەرپەرچدانەوە و دەستێوەردانیان.
هەموو ئەو شتانەی لە ئێستادا لەبارەیانەوە دەزانرێن، لەسەر بنەمای گێڕانەوەی مێژوویی و تێبینییەکانی ئەم دواییە کە لەبارەیانەوە دەستکەوتووە.
ئەندامانی ئەم خێڵە بە پێستی ڕەش و قژی لوول و کورتی باڵایان جیا دەکرێنەوە، ژیانێکی سەرەتایی بەڕێوەدەبەن، جل و بەرگ لەبەر ناکەن.
تا ئێستا بە وردی نازانرێت چەند کەس لە دوورگەیەکەیاندا دەژین، حکومەتی هیندستان لە ساڵی ٢٠٠١ هەوڵیدا سەرژمێرییەک ئەنجام بدات، توانی ٣٩ کەس تۆمار بکات (٢١ نێر و ١٨ مێ)، بەڵام شارەزایان پێیان وایە دەکرێت تا ٢٥٠ کەس لە دوورگەکەدا هەبن.
ئەم خێڵە پشت بە ڕاوکردن دەبەستن و هیچ جۆرە کشتوکاڵێک ناکەن و پێدەچێت هێشتا فێری ئاگرکردنەوەش نەبوون.
بە ڕاوکردنی بەراز و باڵندەی بچووک لەو دارستانە فراوانەی کە دوورگەکەی داپۆشیوە، بە بەکارهێنانی ڕم و کەوان و تیر سەرقاڵن، هەروەها بە کۆکردنەوەی ڕووەک و هەنگوینی کێوی و میوە و گوێز، بەشێكی دیکەی بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
نزیکەی هەزار ساڵ لەمەوبەر گەشتیارانی چینی و عەرەبی ئەو دوورگەیەیان دۆزییەوە و هەوڵیاندا بچنە ناوی، بەڵام ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی توندی ئەو خێڵە بوونەوە و دانیشتوانی دوورگەکە بە تیر و ڕم پەلاماریان دان.
گەشتیارانی دیکە، ئەندامانی ئەم خێڵەیان وا وێنا کردووە، “بەرزی باڵایان ٣ پێ یە، توندوتیژ و دڕندەن، پێدەچێت هەرکەسێک بگرن بیخۆن”.
لە سەدەی هەژدەهەم، موژدەدەرە مەسیحییەکان هەوڵیاندا بگەنە ئەم دوورگەیە بۆ ئەوەی ئایینی مەسیحی لەوێ بڵاوبکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.
لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا، ئینگلیزەکان توانیان کۆلۆنییەک لە دوورگەی ئێندامانی باشووری دراوسێیان دابمەزرێنن، و ئامانجەکانیان لەسەر دوورگەی سەنتینێل دیاریبکەن، بەڵام نەیانتوانی دانیشتوانی دوورگە لە ژیان و خووە ڕەسەنەکانیان بگۆڕن.
لە ساڵی ١٩٦٧ دەسەڵاتدارانی هیندستان پلانیان دانا بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک سەردان بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دانیشتوانی دوورگەکە، بەڵام ئەمەش بە شکست کۆتایی هات.
لە ساڵی ٢٠٠٤ تەواوی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تووشی تسونامییەکی گەورە بوو، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و دەیان هەزار کەسی کوشت، لە دوای ئەو کارەساتە حکومەتی هیندستان بڕیاری دا، کە خەڵکی دوورگەکان بە تەنیا جێبهێڵێت.
بەڵام دانیشتوانی ئەم دوورگەیە لە ساڵی ٢٠٠٦ جارێکی دیکە بوونەوە ناوەندی سەرنج، کاتێک میدیاکانی جیهان باسیان لە گیانلەدەستدانی ماسیگرەکانی هیندستان کرد کە بەلەمەکەیان بە هەڵە لە دوورگەی نۆرس سەنتینێل کەوتووەتە کەنار و لەلایەن خەڵکی دوورگەکانەوە بە تەور کوژران.
لەو کاتەدا هیندستان بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکان، کۆپتەرێک دەنێردرێتە دوورگەکە، بەڵام دانیشتوانی دوورگەکە بە ڕم و تیر بەرەوڕوویان دەبنەوە و تیمی فڕۆکەوانی ناچار دەکەن بەبێ تەرمەکان بگەڕێنەوە.