وڵاتێكی تری ئەوروپا تیك تۆك قەدەغە دەكات



ئەلكسەندەر دی كرۆ، سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە فەرمانبەرانی حكومەتی بەلجیكا نادرێت لەئێستا بەدواوە ئەپی تیك تۆك لە مۆبایلەكانیاندا بەكاربهێنن.

دی كرۆ ڕایگەیاند”ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بەلجیكا هۆشداریی دەدات لە مەترسییەكانی پەیوەست بەو بڕە زۆرە زانیارییەی تیك تۆك كۆیدەكاتەوە كە لەلایەن كۆمپانیای بایت دانسی چینییەوە خاوەنداری دەكرێت، بەو پێیەی كۆمپانیاكە پابەندە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری چینی.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا”ئەو كارە وادەكات ڕێگە لە بەكارهێنانی تیك تۆك بگیرێت لەو مۆبایلانەی حكومەت فەراهەمیان دەكات. دەبێت سەلامەتی زانیارییەكانمان بپارێزێن”.

لەبەرامبەردا تیك تۆك لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هەست بە هیوابڕان دەكات بەرامبەر بە بڕیارەكەی حكومەتی بەلجیكا كە “لە بنەماوە پشتی بە زانیاریی هەڵە بەستووە”.

كۆمسیۆنی ئەوروپایی و پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی ڕابردووەوە بەكارهێنانی تیك تۆكيان لە مۆبایلی فەرمانبەرانیدا قەدەغەكرد، بەهۆی زیادبوونی مەترسی لە كۆمپانیاكە و ئەگەری كۆكردنەوەی زانیارییەكانی بەكارهێنەران لەلایەن حكومەتی چین و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندی وڵاتەكە، لەبەرامبەردا پەكین بوونی ئەو خواستانە ڕەتدەكاتەوە.

 

 

یارییەگرنگەكانی ئەمڕۆی خولەكانی ئەوروپا
پێت یارییەگرنگەكانی ئەمڕۆی خولەكانی ئەوروپا
بەوێنە و ڤیدیۆ؛ لە هەولێر نووسینگەی پێشووی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی سووتا
دوات بەوێنە و ڤیدیۆ؛ لە هەولێر نووسینگەی پێشووی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی سووتا
پەیوەنیدر