تویتەر لە زۆربەی وڵاتان ڕاوەستا



بەکارهێنەرانی تویتەر ئاماژە بەوەدەكەن، كە ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنی سەر مۆبایل بەشێوەیەكی لەناكاو ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەكان، نزیکەی ٢.١ هەزار بەکارهێنەری تویتەر ئاماژەیان بەوەكردووە، كێشەیەكی گەورە ڕووبەڕووی کارەکانی “تویتەر” بۆتەوە و بەشێوەیەكی لەناكاو ئەپڵیكەیشنەكە ڕاوەستاوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، 71%ی بەکارهێنەران کێشەیان لە بەرنامەکەدا هەیە، 22%یان کێشەیان بۆ چوونە ناو ئەپڵیكەیشنەكە هەبووە، 7%یش کێشەیان هەبووە لە پەیوەندیکردن بە سێرڤەرەوە.

هەروەها بەکارهێنەرانی تویتەر لە بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن ئاماژەیان بەوەكردووە، تویتەرەكانیان ڕاگیراوە و لەلایەن كۆمپانیای تویتەرەوە تا ئێستا كێشەكەیان چارەسەر نەكراوە.

مەسعود بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
پێت مەسعود بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
ئەمڕۆ 53 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی 11ی ئادار تێدەپەڕێت
دوات ئەمڕۆ 53 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی 11ی ئادار تێدەپەڕێت
پەیوەنیدر