هێزە ئەمنییەكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەنیاز بوو ژمارەیەك بیانی لە بەغدای پایتەخت بفرۆشێت.
بەپێ بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، زانیارییان بەدەست گەیشتن لەبارەی بوونی تۆمەتبارێك كە بەنیازبوو شەش كەسی بیانی بفرۆشێت لەبەرامبەر 1900 دۆلار بۆ هەر یەكێكیان”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستبەجێ تیمێكی كار پێكهێنرا و لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی، گەیشتنە شوێنی تۆمەتبارەكە و توانرا دەستگیربكرێت و ئەو شەش كەسەشی لەگەڵدا بوو كە بەنیازبوو بیانفرۆشێت”.