وێنە.. ئامادەکاری بۆ چاککردنەوەی پردی گۆڵێ دەستیپێکرد



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی رێگاوبان و چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی سەردانی پردی (گۆڵێ)یان کرد لە پێنجوێن بۆ چاککردنەوەی پردەکە کە دوێنێ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە بەشێکی داڕوخا.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانیەوە، پشکنین و ئامادەکاری دەستیپێکرد بۆ چاککردنەوەی پردەکە

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تیمەکانی راسپاردوە هەرچی زوە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بەمەبەستی چاککردنەوەی پردەکەو ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی هاوڵاتیان کە هاتوچۆی زیاتر لە 10 گوندی لەسەرە.

May be an image of 9 people, people standing and outdoors

كەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەدا ناجێگیر دەبێت
پێت كەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەدا ناجێگیر دەبێت
چێشتلێنەرە سەردەمییەكانی سامسۆنگ ئاستی سەلامەتی بەرزتر و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش
دوات چێشتلێنەرە سەردەمییەكانی سامسۆنگ ئاستی سەلامەتی بەرزتر و دیزاینێكی سەرنجڕاكێش
پەیوەنیدر