كۆسرەت ڕەسول عەلی؛ بەوپەڕی شانازییەوە رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا



سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەك بەرپرسیاریەتییەكی مێژوویی بەوپەڕی شانازییەوە لەلایەن بەرەی كوردستانی سەرپەرشتی رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا و بۆ مێژوو ئەو سەروەرییەمان تۆمار كرد.

كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 32 ساڵەی راپەڕین و رزگاركردنی هەولێری پایتەخت ڕایگەیاندووە، لە ساڵیادی راپەڕین و رزگاركردنی هەولێری پایتەخت لە چنگی رژێمی بەعسی فاشیست، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خەڵكی قارەمان و تێكۆشەری هەولێر دەكەم، ئەو خەڵكە تێكۆشەرەی بۆ هەموو دنیای سەلماند زوڵم و ستەم، نادادی و جیاكاری قبوڵ ناكات و بەرەنگاری دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، (٣٢) ساڵ لەمەوبەر، وەك بەرپرسیاریەتییەكی مێژوویی بەوپەڕی شانازییەوە لەلایەن بەرەی كوردستانی سەرپەرشتی رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا، بە بەشداری خەڵكی قارەمان و تێكۆشەرو كۆڵنەدەری هەولێر، رێكخستنە نهێنییەكان، شانە چەكدارەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان توانیمان لە كەمترین كاتدا سەرجەم شارەكە رزگار بكەین و بۆ مێژوو ئەو سەروەرییەمان تۆمار كرد و لەگەڵ خەڵكە خۆشەویستەكەی شارەكەی خۆمان لە بەردەم قەڵا خۆڕاگرەكەی هەولێر ئاهەنگی سەركەوتنمان گێڕا.

“دیجلە و فورات وەك ڕووبار نەماونەتەوە و گۆڕاون بۆ دوو كەناڵ”
پێت “دیجلە و فورات وەك ڕووبار نەماونەتەوە و گۆڕاون بۆ دوو كەناڵ”
سلێمانی؛ سبەینێ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
دوات سلێمانی؛ سبەینێ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
پەیوەنیدر