سلێمانی؛ سبەینێ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی هەڵدەستێت بە پاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر (٩) سەر لەبەیانی تا كاتژمێر (١٢) نیوەڕۆ.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەكات، سبەینێ كە دەكاتە ڕۆژی شەممە، رێكەوتی ١١\٣\٢٠٢٣ بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیمان، هەڵدەستێت بە پاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر (٩) سەر لەبەیانی تا كاتژمێر (١٢) نیوەڕۆ.

لە ئاگاداریەكەی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی داهاتووە، كە هاووڵاتیان و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆكردن لەو ماوەیەدا شەقامی چیای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.

كۆسرەت ڕەسول عەلی؛ بەوپەڕی شانازییەوە رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا
پێت كۆسرەت ڕەسول عەلی؛ بەوپەڕی شانازییەوە رزگاركردنی هەولێرمان پێ سپێردرا
دەربەندیخان ؛ پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر بەنداوی دێوانە جێگیركران
دوات دەربەندیخان ؛ پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر بەنداوی دێوانە جێگیركران
پەیوەنیدر