نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕوویان لە دابەزین كرد، هۆكاریی ئەمەش بۆ چاودێری وەبەرهێنەران دەگەڕێتەوە بۆ زانیارییەكانی پەیوەست بە كەرتە ناكشتوكاڵییەكان لە ولایەتە یەكگرتووەكان كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ڕابگەیەنرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەرەكانی بەرزكردنەوەی سود لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمریكا.
ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 81.13 دۆلار دابەزی، بە هەمان شێوەی نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بە 75.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
نرخی زێڕیش لە مامەڵە خێراكاندا بەڕێژەی 0.1% و بۆ 1828.90 دۆلار بۆ ئۆنسەیەك دابەزی، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی ئەمریكاش بۆ زێڕ بە ڕێژەی 0.1% و بۆ 1832.90 دۆلار بۆ ئۆنسەیەك دابەزی.