دەسەڵاتدارانی ڕۆمانیا ڕایدەگەیەنن، نیكۆلای لونێل سەرۆك وەزیرانی ڕۆمانیا لەگەڵ كۆمەڵێك وەبەرهێنەری عێراقی “كۆمپانیای ماس گڵۆباڵ ئینێرجی” كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر وەبەرهێنان كراوە لە وێستگەی كارەبای ناوخۆیی مینتیا بە بڕی یەك ملیار یۆرۆ.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەو بارەیەوە بڵاوكرایەوە”ئەو كۆمپانیا عێراقییە پلانێكی پێشكەش بە حكومەتی ڕۆمانیا كردووە بۆ گۆڕینی وێستگەی گەرمی منتیا بۆ گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە ئەوروپا بە بەرزترین توانای بەرهەمهێنان لەڕێی بەكارهێنانی غاز “.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە لانی كەم 1500 مێگابایت بەرهەم بهێنرێت لە وێستگەكەدا لەڕێی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن”.
دەسەڵاتدارانی ڕۆمانیا دەڵێن”كارەكان لەڕێی گواستنەوە و گۆڕینی وێستگەكەیە بۆ تەكنۆلۆژیای سەردەم و بەرهەمهێنانی بەشێك لەو وزەیە لەرَِێی بەكارهێنانی هایدرۆجین دەستیپێكردووە”، جەختیش لەسەر تەواوكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە كراوەتەوە لە ماوەی 24 مانگ و تەواوی كارەكانیش لە وێستگەدا لەماوەی 36 مانگدا تەواو دەبێت.