محەمەد شەوكەت عۆدە، بەڕێوەبەری سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی، 23ی ئادار وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕمەزان دیاریی دەكات.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن عۆدەوە بڵاوكرایەوە:”سەبارەت بەو وڵاتانەی لە ڕۆژی سێ شەممە 21ی ئادار بەشوێن هیلالدا دەگەڕێن، بینینی مانگ لەو ڕۆژەدا ئەستەم دەبێت لەبەر ئاوابوونی مانگ بەر لە خۆرئاوابوون، بۆیە ئەو وڵاتانە سی ڕۆی مانگی شەعبان تەواو دەكەن و ڕۆژی 23ی ئادار لەو وڵاتانەدا یەكەم ڕژۆی مانگی ڕەمەزان دەبێت”.
بە وتەی محەمەد شەوكەت عۆدە:”سەبارەت بەو وڵاتانەی لە چوار شەممە، 22ی ئادار بەشوێن هیلالدا دەگەڕێن، لەو ڕۆژدا دەكرێت مانگ ببینرێت لەڕێی تیلسكۆپەوە لە خۆرهەڵاتی جیهان، لەكاتێكدا بە قورسی لە ناوەڕاستی ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئەوروپا و باشووری كیشوەری ئەفریقا بە چاوی ئاسایی دەبینرێت، بەڵام لە خۆرئاوای ئاسیا و زۆربەی ئەفریقا و خۆرئاوای ئەوروپا و هەردوو ئەمریكا، بە ئاسانی مانگ بە چاو ئاسایی دەبینرێت”.