سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن تیمەكانیانەوە توانرا ڕێگری لەهەرەسهێنانی چەند تاشە بەردێكی گەورە شەقامێك ناو شار بكەن.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی شارەوانی، ئەمشەو كاتژمێر 08:10 خولەك، بەشی ئامێرەكانی شارەوانیمان، هەستان لەڕێگریكردن و هەرسهێنانی چەند تاشە بەردێكی گەورەو لابردنی ئەو بەردانەی، كە لە ئەنجامیی لافاوەكەوە هاتبوونە سەر شەقامی بەختیاریی نزیك گراند ملینیۆم و پاككردنەوەی شەقامەكەو لابردنی مەترسییەكانی، بۆ سەر شۆفێران.
شارەوانی سلێمانی دەستخۆشی لە شۆفێرو كارمەندان دەكەن، كە ماندوونەناسانە هەستاون، بە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و شارەكەمان.