داوای چاككردنەوەی دیوارەكەی خوێندنگای ئارارات دەكرێت



شەوی ڕابردوو بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، دیواری خوێندنگای ئارارات ڕووخا و بەڕێوەبەری خوێندنگەكە داوای چاككردنەوەی دیوارەكە دەكات.

مەحموود ئەحمەد، بەڕێوەبەری خوێندنگای ئارارات لە سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە دیواری خوێندنگەكە ڕووخا، ئەوەش مەترسی بۆ خوێندنگەكە دروستكردووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و خێرخوازان دەكەین بەهانامان بگەن و دیوارەكەمان بۆ چاك بكەنەوە.

بینای خوێندنگەی ئارارات زۆر كۆنە و وەك بەڕێوبەری خوێندنگەكە باسیدەكات بیناكە لە ساڵی 1981ەوە كراوە بە خوێندنگە، لەكاتێكدایە چەند ساڵێك پێشتریش دروستكراوە.

بەڕێوەبەری خوێندنگەكە وتی، بینای خوێندنگەكە زۆر كۆنەو چەندینجار بە نووسراوی ڕەسمی داوای نۆژەنكردنەوەمان لە لایەنی پەیوەندیدار كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

شەوی ڕابردوو بەهۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە دیواری خوێندنگەی ئارارات ڕووخاو ئاوێكی زۆر لە و دەوروبەری خوێندنگەكە كۆبووەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی بەشێكی بلۆكەكانی دیوارەكە كەوتبوون بەسەر سەرە مەنهۆڵێكداو ڕێگەیان لە تێپەڕبوونی ئاوەكە گرت، ئاو چووە چەند ماڵێكی بەرامبەری خوێندنگەكە.

 

مەترسییەكانی ئەمریكا لە تیك تۆك زیاتر دەبن
پێت مەترسییەكانی ئەمریكا لە تیك تۆك زیاتر دەبن
ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناكشێتەوە
دوات ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناكشێتەوە
پەیوەنیدر