نرخی ئەمڕۆی دۆلار و تمەن



چەند ڕۆژێكە لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە لەكاتی كردنەوەی بازاڕكاندا دۆلار بەو نرخە مامەڵەی پێوەكرا.

یادگار حەسەن، لەكۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 158 هەزار دینار.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق 144,951,021 دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو ڕێژەیەش 61,800,000ی بەشێوەی نەختینەیە و 83,151,021 ی بۆ حەواڵەیە.

سەبارەت بە نرخی ئەمڕۆ ی تمەن یادگار حەسەن وتی، نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار تا ڕادەیەك بەرز بووە و بەهای 100 دۆلار 4 ملیۆن و 970 هەزار تمەنە.

ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە تمەن، شەش ملیۆنی تێپەڕاند، شارەزایانی ئابووری و بازاڕ پێشبینییان دەكرد بەهای 100 دۆلار بگاتە 8 ملیۆن تمەن.

بارانە بەخووڕەكە، سەرچاوە ئاوییەكانی ژیاندەوە
پێت بارانە بەخووڕەكە، سەرچاوە ئاوییەكانی ژیاندەوە
دەرگەی گفتووگۆ بۆ هەدەپە كرایەوە
دوات دەرگەی گفتووگۆ بۆ هەدەپە كرایەوە
پەیوەنیدر