پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامەکان بەکارنەهێنن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە ودەڵێت:”داوا لە هاووڵاتیانی ناو شاری سلێمانی دەکەین، لە ئەمشەودا؛ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکان بەکارنەهێنن، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ خۆیان و بۆ تیمە فریاگوزارییەکانیش دروست نەبێت”.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک لافاو دروست بووە.