ئەو بەشەخۆراكەی زیاد دەكرێت هەرێم دەگرێتەوە؟



بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا 65%ی بەشەخۆراكی مانگی دوو دابەشكراوە و لەم هەفتەیەدا بەتەواوی دابەشدەكرێت و دەشڵێت: “چەند ماددەیەك لە بەشەخۆراكی مانگی 3 هاتووە و بەم نزیكانەش دەست بەدابەشكردنی دەكرێت “.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەردەوامین و ئەوانەی لە میدیاكانەوە باس دەكرێت دەربارەی زیادبوونی ماددەكانی بەشەخۆراك هێشتا بە فەرمی نووسراومان ئاڕاستە نەكراوە .

وتیشی، “لە ئێستادا تەنها بەشە ماددەكانی خۆمان هاتووە و دابەش دەكرێت، كە تائێستا 65%ی بەشەخۆراكی مانگی دووی ئەمساڵ دابەشكراوە و بەشە ماددەكانی مانگی سێ-ش هەندێكی هاتووە”.

ڕاشیگەیاند، لەهەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردن دێت و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 3 ، لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییەی بڕیارە بۆ مانگی ڕەمەزان بكرێت لە زیاد كردنی بەشەخۆراك.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 4 ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز زیاد بكات، كە بریتین لە “نیوكیلۆ ئاردی گەنمەشامی (نیشاستە) و یەك كیلۆ شعریە و 5 كیلۆگرام ئاردی سفر و یەك تەبەق هێلكە” بۆ هەر خێزانێك.

دوو وەزیری هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مامۆستایانی ژن دەردەكەن
پێت دوو وەزیری هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مامۆستایانی ژن دەردەكەن
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبۆوە
دوات مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبۆوە
پەیوەنیدر