نرخی مریشكیش گران بوو



لەدوای گران بوونی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم، نرخی گۆشتی مریشكیش بەرزبووەوە و كیلۆی گەیشتە 4 هەزار دینار.

ئەیوب، كە كاری فرۆشتنی مریشك دەكات لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك كیلۆی چۆتە سەرووی 3 هەزار دینار و ئەمڕۆش نرخەكەی زیاتر بەرزبووەوە و كیلۆی گەیشتە 3 هەزار و 900 دینار.

وتیشی، “نرخی كیلۆیەك مریشكی قەڵەو، كە پێی دەوترێت ئومەهات گەیشتۆتە 4 هەزار و 500 دینار”.

بە بۆچوونی ئەو مریشك فرۆشە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ زۆری خواستی هاووڵاتیان بەهۆی وەرزی سەیران و گەیشت و هەروەها كەمبوونەوەی بەرهەمی كێڵگەكانی پەلەوەر، كە هۆڵەكانیان كەمی مریشك تیاماوە و هێشتا وەجبەی مریشكی تازەیان ئامادەی فرۆشتن نەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی ڕابردوودا نرخی گۆشتی سوور ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی یەك كیلۆ گەیشتە نزیكەی 20 هەزار دینار.

قیستی مانگانەی پرۆژەی نیشتەجێبوون كەم دەكرێتەوە
پێت قیستی مانگانەی پرۆژەی نیشتەجێبوون كەم دەكرێتەوە
سودانی مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە فەرماندە ئەمنییەكان
دوات سودانی مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە فەرماندە ئەمنییەكان
پەیوەنیدر