بەڤیدیۆ، دوو كچەكەی ڕۆناڵدۆ فێری عەرەبی بوون و قسەی پێدەكەن



دوو كچەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەون كە ڕۆژەكانی هەفتە بە زمانی عەرەبی دەڵێنەوە، لەمەشدا پشت بە وەرگێڕانی “گۆگڵ” دەبەستن.

ئالانای تەمەن 5 ساڵان و خوشكەكەی لە ڤیدیۆیەكدا دەركەوتن كە زۆر بە پاراوی ڕۆژەكانی هەفتە بە عەرەبی دەڵێنەوە، ئەمەش دوای چەند مانگێك لە گواستنەوەی باوكیان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزەكانی یانەی نەسری سعودی كە بووە مایەی گواستنەوەی خێزانەكەیان بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 5 منداڵی هەیە، دوانیان لە جۆرجینیا و 3 منداڵ لە دایكێكی تر.

لەئێستادا ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر خۆی بۆ ڕووبەڕوونەوەی یارییەكەی ئیتيحیاد ئامادە دەكات كە سبەینێ‌ پێنج شەممە لە یاریگای جەوهرە موشیعە لە چوارچێوەی گەڕی 20ی خولی ڕۆشنی سعودی بەڕێوەدەچێت و بە یاریی تۆڵەكردنەوە دادەنرێت، پاش ئەوەی لە جامی سوپەر بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك نەسر بە ئیتحیاد دۆڕا.

ڕووداوێكی هاتووچۆ كارەساتی لێكەوتەوە
پێت ڕووداوێكی هاتووچۆ كارەساتی لێكەوتەوە
قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر یاسای نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند
دوات قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر یاسای نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند
پەیوەنیدر