ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بڵاوكرایەوە



دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە و لە كۆبونەوەیەكی ئەرێنیدا لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبووە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن .

هەر دوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی 3ی 2023 لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە و لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبووە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نوێنەرانی هەردوولا لەپەڕلەمان دەست بە هەنگاوە یاساییەكان دەكەن، بە ڕەچاوكردن و لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانیتر و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێكهاتەكانی كوردستان خاوەن ئیرادەی خۆیانن.

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر یاسای نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند
پێت قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر یاسای نەوت و غازی عێراق ڕاگەیاند
عێراق بە شێوەیەكی جیاواز یای ڕۆژی ژنان دەكاتەوە
دوات عێراق بە شێوەیەكی جیاواز یای ڕۆژی ژنان دەكاتەوە
پەیوەنیدر