وەزیری دارایی: هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێوەوڵەتی دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی دارایی و بانکی



ئەمرۆ سێسەمم، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بەسەرۆکایەتی جۆن کریستۆڤەر کارێ بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیای بانکی نێودەوڵەتی و وەفدێکی هاوڕێی.

وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، هەنگاوەکانی دروستکردنی بانکی نیشتیمان وەک لقێکی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کورستان لە قۆناغی کۆتایدایەو بەکردنەوەی ئەو بانکە سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی باش دەچێتە پێشەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، ئامادەیی ستافی وەزارەت و هەموو بەڕێوبەرایەتیەکانی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ستافی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کاری پێکەوەیی و زیادبونی شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی و بانکی و دارایی لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی لە بارەی دواکەوتنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی دارایی لە بارەی دواکەوتنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات
بەریتانیا لەمەودوا بەمشێوەیە پەنابەر وەردەگرێت
دوات بەریتانیا لەمەودوا بەمشێوەیە پەنابەر وەردەگرێت
پەیوەنیدر