سویلا برافەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بەریتانیا سنورێك بۆ هاتنەناوەوەی ساڵانەی پەنابەران دادەنێت، وەك بەشێك لە پرۆژە یاسای نوێی بنبڕكردنی كۆچی نایایاسی.
ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆژە یاسا نوێیەكەدا بوو بۆ بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكە.
بە وتەی برافەرمان:”كاتێك بەلەمەكانمان ڕاگرت، ئاستێكى ساڵانە دەڕەخسێت كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەكرێت، وەك بەشێك لە پرۆژە یاساكە سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەران لە شانشینی یەكگرتوو كە دەبێت بەڕێگەی یاسایی و بەبێ مەترسی بێنە بەریتانیا، ئەمەش بە چەند ڕێكارێكی ڕێكخراو مسۆگەر دەكرێت”.