خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو كۆتایی ئەمساڵە و دوای ئەو وادەیە هەر هاووڵاتیەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی ٨۰ هەزار بۆ ماڵ و ۲۰۰ هەزار دیناری بۆ ئەژمار دەكرێت .
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەرواری ٢١-١٢-٢٠٢٢ لە دوای ئەو بەروارە وە هەر هاووڵاتیەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی ٨۰ هەزار بۆ ماڵ و ۲۰۰ هەزار دینار بۆ دوكان و شوێنی بازرگانی بۆ ئەژمار دەكرێت.
لە ئاگادارییەكدا هاتووە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەن هەرچی زووە ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە ، پێوەرەكانیان ببەستن تا بەدوور بن لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەی مانگانە وەك سزا لە بری نەبەستنی پێوەری ئاو بۆیان دێتەوە .