خەڵك
بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەكە كردووە و بەتایبەت ناوچەی گەرمیان لە ئێستادا بەنداوی باوە شاسوار سەر ڕێژ بووە.
بە پێی زانیارییەكانی(خەڵك) دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژە بارانێكی بەخوڕ ڕووی لە ناوچەكانی هەرێم كردووە، بەتایبەت سنوری گەرمیان كە بڕێكی باش بارانی لێ باریووە، بەشێكی زۆر لە جۆگە و ڕووبارەكانی ئەو سنورە بوژاونەتەوە و بەنداوی باوەشاسوار نزیك دەبێتەوە لە پڕبوون، كە ئێستا نزیكەی 5 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدایە .
بەنداوی باوەشاسوار بە دووری (3,250 كم) دەكەوێتە باكووری شاری كفری و توانای گلدانەوەی شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و سەرچاوەی ئاوەكەشی ئاوی باران و ئەو كانیاوانەن كە لە گوندەكانی دەروبەرەی دەڕژێنە نێویەوە.