فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگای هەڵەبجە كەوتەخوارەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە”فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە ناوچەی هەورامانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە كەوتەخوارەوە”.
بەگوێرەی هەواڵ، نەزانراوە فڕۆكەكە چەكدار بووە یان بۆ مەبەستی چاودێری لە ناوچەكەدا بووە، ئەوەش نەزانراوە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی تەكنیكی بووە یان خراوەتەخوارەوە.
هێزەكانی توركیا لە قوڵایی خاكی عیراقدا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن و لەم ماوەی دواییشدا بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا بۆ ناوچەكانی جێنیشتەجێی هاووڵاتیان، هاووڵاتیانی بێتاوان شەهید و برینداربوون.