بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گشتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بنكەی گومرگی سنووری ترێبیل توانیویانە هەوڵی بە قاچاخبردنی ٧٠ هەزار دۆلاری پوچەڵ بكەنەوە، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیل و ئەو بڕە پارەیەدا گیراوە و شۆفێەكەش دەستگیركراوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گشتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 3ی 2023 لە بنكەی گومرگی سنووری ترێبیل توانیویانە هەوڵی بە قاچاخبردنی ٧٠ هەزار دۆلاری پوچەڵ بكەنەوە، كەلەلایەن شوفێرێكی بار هەڵگرەوە ویستوییەتی ئەو بڕە پارەیە بباتە دەرەوە، لە ئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبیل و ئەو بڕە پارەیەدا گیراوە و شۆفێەكەش دەستگیركراووە.
ئاماژەبەوەشكراوە، لەكاتی پشكنینی پۆلیسی گومرگی و دەزگای هەواڵگری ئەو بڕە پارەیە لەناو ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگردا دۆزراوەتەوە، هەروەها تۆمەتبارەكە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بگرێتەبەر و دەست بەسەر ئۆتۆمبیل ٧٠هەزار دۆلارەكەدا گیراوە.