بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە ئیچوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلی باران بارین و هەورەتریشقە و ئەو ڕەشەبایەی هەیە سبەینێ كۆتایی دێت.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، قۆناغی بارانبارین و هەورە تریشقە دەستیپێکرد، ئەوەی لەڕادارەکان دیارە بارستە هەوری چالاک و بروسکاوی لەسنوری دوکان و قەڵادزێ دەبینرێت و تەرزەی لەگەڵەدایە.
ڕاشیگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان بێت هەور لەباشوورەوە لەحاڵەتی چڕبووندایە و ئێوارە و ئەمشەو و سبەینێش ئەگەری باران و هەورەتریشقە هەیە لە سلێمانی و هەڵەبجە و باکوری گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین، بەلام بۆ ناوچەكانی دیكە شەپۆلەكە لاوازە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕەشەبایەی ناوچەكانی گرتۆتەوە سبەینێ سێ شەممە كۆتایی دێت.