بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 172 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 172 ملیۆن و 821 هەزار و 581 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 62 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 110 ملیۆن و 721 هەزار و 581 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 16 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 21 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 143 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی دوو شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

بەشە ئاردێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشت بەشە ئاردێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
بەشەبوودجەی هەرێم بەرامبەر بە نەوتە
دواتر بەشەبوودجەی هەرێم بەرامبەر بە نەوتە
ەیوەندیدار